Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 01:58

ئەنجومەنی ئەوروپا هۆشداری دەدات لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

ئەنجومەتی ئەوروپا هۆشداری دا لە فرۆشتی چەک بە ئیسرائیل و کۆمسیاری مافی مڕۆڤ لە ئەنجومەنەکە دەڵێت، پێویستە بە خێرای مامەڵەی چەک ڕابگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئابی 2025، ئەنجومەنی ئەوروپا هۆشداری دا لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل و داوای لە 46 وڵاتە ئەندامەکەی کرد دڵنیاببنەوە لەوەی کە ئەو چەکانە بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە غەزە بەکارناهێنرێن.

مایکل ئۆفلاهێرتی، کۆمیساری مافی مرۆڤی لە ئەنجومەنی ئەوروپا، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد "هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای مافەکانی مرۆڤ لە چوارچێوەی ململانێی غەزەدا."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە بریتییە لە جێبەجێکردنی ئەو پێوەرە یاساییانەی کە دڵنیایی دەدەن لەوەی ڕێگە بە گواستنەوەی چەک نادرێت کاتێک مەترسی ئەوەی هەبێت بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری دژی مافە بنەڕەتییەکان بەکاربهێنرێت.

شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو، ئەڵمانیا وەک گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی خۆیدا، هەناردەکردنی ئەو چەکانەی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت کە ڕەنگە لە غەزە بەکاریان بهێنێت، سەرەڕای ئەمەش، کۆمیسارەکە جەختی کردەوە کە "پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت، و بە خێرایی مامەڵەی چەک ڕابگرن".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.