سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە كار لەسەر دیدار و چاوپێكەوتنی راستەوخۆی نێوان سەرۆكی رووسیا و سەرۆكی ئۆكڕاینا دەكەن بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: كار لەسەر ئەوە دەكەین دیداری راستەوخۆی نێوان ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆكی ئۆكڕاینا رێك بخەین.
ترەمپ هەروەها گوتی: ئەگەر ئەمجارە قسە لەگەڵ پووتین بكەم پێی دەڵێم كە پێویستە جەنگی رووسیا و ئۆكڕاینا رابگیرێت.
گوتیشی: پووتین خۆی پێشنیاری كردووە لەبارەی شەڕی ئۆكڕاینا دەستوەردان بكەین، پێموایە ئەو دەیەوێت جەنگەكە كۆتایی پێ بێت.
هەفتەی رابردوو ستیڤ ویتكۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا ئاڵوگۆڕکراوە.
لای خۆشییەوە یووری ئرشاكۆف راوێژكاری كرمیلین هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو: واشنتۆن و مۆسکۆ لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون كە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەك لەنێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.