دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی هێرشەکانی رووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا پێنج کەس کوژراون، هاوکات کیێڤ پاڵاوگەیەکی نەوتی لە ناوچەی ساراتۆڤی رووسیا کردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی"فرانس پرێس " بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ئۆکراینا رایگەیاندووه: تۆپبارانەکانی ئه‌مڕۆی رووسیا ناوچەی زاپۆریژیایان کردووه‌ته ئامانج و سێ کەس کوژران و چواری تریش بریندار بوون.
هەروەها بە گوتەی پۆلیسی ئۆکراینا، دوو هاووڵاتیی دیکەی سڤیل لە ناوچەی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کوژراون، کە بەشێک لە توندترین شەڕەکانی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرەڕای ئەوەی کرێملین و کۆشکی سپی کۆتایی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمه‌ریکا و رووسیایان راگەیاند بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ، كه‌چی پەرەسەندنی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا هه‌ر بەردەوامە.
لای خۆیەوە سوپای ئۆکراینا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان دامەزراوەیەکی گەورەی پاڵاوتنی نەوتیان لە ناوچەی ساراتۆڤ لە رۆژئاوای رووسیا کردۆتە ئامانج کە نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوەی شه‌ڕ دوورە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.