کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق له راگهیهنراوێكدا دهڵێت: راگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانییەتییەکان و پارتە سیاسییەکان و بەربژێرە تاکەکان، بە واتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.
ئهمرۆ یهكشهممه 10ی ئاب، کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، بڵاویكردووهتهوه رایگهیاندووه: راگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانییەتییەکان و پارتە سیاسییەکان و بەربژێرە تاکەکان، بە واتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نایەت، چونكە بڵاوکردنەوەی ژمارەی لیست یان بەربژێر بۆ هیچ جۆرێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دروست نییە.
ئهوهش هاتووه: تەنها دوای پەسەندکردنی لیستە کۆتاییەکانی بەربژێرەکان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیاران مۆڵهت بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دهدرێت ئهویش له كاتی شیاوی خۆیدا كه مانگێك بهر له وادهی دهنگدانی گشتییه.
لە راگەیەندراوەكهی كۆمسیۆن ئهوهش هاتووە: بە پێچەوانەوە،کۆمیسیۆن رێکاری یاسایی خۆی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.