وەزارەتی ناوخۆی سربیا رایگەیاند، بۆمبێکی ئاسمانی بەریتانی کە کێشی 500 کیلۆگرام بووه پووچەڵ کردووەتەوە کە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا بەسەر بەلگراددا کەوتبووە خوارەوە و لە شوێنێکی بیناسازی لە پایتەختی سربیا دۆزرایەوە.
ئهمڕۆ شهممه 9ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" له زاری وهزارهتی ناوخۆی سربیا بڵاویكردووهتهوه، بۆمبە نەتەقیوەکە كه درێژی دوو مەتر و نیو بووه و كێشی 500 كیلۆگرام بووه، ئهمڕۆ شهممه لە شوێنی بیناسازی گەڕەکێکی نیشتەجێبوون ناسراو بە "بێلگراد لەسەر ئاو" لە کەناری رووباری ساڤا لە نزیک ناوەندی شار دۆزراوهتهوه.
ئهوهش هاتووه: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی ناوچهكه داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە بۆ چەند کاتژمێرێک ناوچەکە بەجێبهێڵن بههۆی كاری پووچهڵكردنهوهی بۆمبهكه.
ئیڤیکا داسیچ، وەزیری ناوخۆی سربیا لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی نیشتمانی پەخشکرا، رایگەیاندووه: بۆمبه نهتهقیووهكه هی سهردهمی جەنگی جیهانی دووەمە و بۆمبێکی هاوپەیمانانە و دروستکراوی بەریتانیایە.
ڕوونیشی کردەوە کە لە ساڵی 1944 لەکاتی هێرشێکی هاوپەیمانان بۆ سەر پایتەختی سربیا کە ئەوکات لەژێر داگیرکاری نازییەکاندا بوو، کەوتە سەر بەلگراد.
بهگوێرهی زانیارییهكان، کێشی ئەم بۆمبە نزیکەی 500 کیلۆگرام بووە، باری سوودبەخشی تەقینەوەکەشی لە 200 کیلۆگرام تێپەڕیوە، مەترسییەکی بەرچاوی لەسەر دانیشتووان دروستکردووە.
وەزیری تەندروستی سربیا دووپاتی کردەوە، کە زیاتر لە 100 ئەفسەری پۆلیس بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە، کە پسپۆڕانی فریاکەوتنیشیان لهگهڵ بووه، لەگەڵ 22 ئۆتۆمبێل.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1941 بەلگراد لەلایەن فڕۆکە ئەڵمانییەکانەوە بۆردومان کرا، دواتر لە نێوان مانگی نیسان و ئەیلوولی 1944 دا چەندین جار لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومان کرا، پێش ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 1944 ئازاد بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.