Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:56

سی ئێن ئێن: رووسیا بۆ بەرهەمهێنانی درۆنی شاهید 136 پێویستی بە ئێران نەماوە

کوردستان TV
100%

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند ڕووسیا بە پەرەپێدانی کارگەی بەرهەمهێنانی درۆنی "شاهید136"ی ئێرانی لە ناوچەی تاتارستانی ئەم وڵاتە، پێویستی بە وەرگرتنی درۆن لە ئێران نەماوە و ئەمەش ئەم دوو وڵاتەی لێک دوور کردووەتەوە.

رۆژی شەممە 9ـی ئابی 2025، کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک وێنە کە بە مانگی دەستکرد گیراون ئاشکرای کردووە، کارگەی بەرهەمهێنانی درۆنی شاهید136 لە ڕووسیا، لە 1000 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ و لە ناوچەی تاتارستان هەڵکەوتووە و ڕووسیا بەردەوام خەریکی پەرەپێدانی ئەم کارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە دۆرنە هەرزانەیە کە پلان و نەخشەسازییەکەی لە لایەن ئێرانەوە داڕێژراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی درۆنی شاهید136 کە سەرەکیترین چەکی مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراینایە، ئێستا لە ناو خاکی ڕووسیادا و لە کارگە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 90٪ی پارچەکانی ئەم درۆنە لە کارگەی ئالابوگا لە تاتارستان دروست دەکرێت.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە، دروستکردنی ئەم درۆنە لە ناو خاکی ڕووسیادا ئێرانی بە تەواوی پەڕاوێز خستووە و کەلێنێکی قووڵی لە نێوان تاران و مۆسکۆدا پێک هێناوە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، پشتیوانی نەکردنی ڕووسیا لە ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژەدا بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و نیگەرانیی دەسەڵاتدارانی ئێران لەبەر ئەوەی ئەوان چاوەڕێ بوون لە بەرانبەر هاوکارییە سەربازییەکانی تاران بۆ مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراینادا، مۆسکۆش لە بەرانبەر ئیسرائیل و ئەمریکادا، پشتیوانی لە ئێران بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.