Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

ئۆکراینا و ناتۆ بەر لە کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین لە لەندەن کۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا، بۆ هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکانیان پێش لووتکە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین، لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەپەلە لە بریتانیا کۆە دەبنەوە.

ڕۆژی شەممە، 9ـی ئاب، ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کردەوە، ئۆکراینا و هەندێک لە هاوپەیمانانی ناتۆ ترسیان هەیە لەوەی ترەمپ بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان، پێشنیارەکانی پوتین بۆ کۆتاییهێنان بە شەری قبووڵ بکات.

سەرچاوەکان بە "ئاکسیۆس"یان وتووە نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، وردەکاریی گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتین لە کرملین ئاشکرا کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، پوتین ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکە نیشان داوە، بە مەرجێک ئۆکراینا بە فەرمی دەستبەرداری هەرێمەکانی لوهانسک و دۆنێتسک و نیمچەدوورگەی کریمیا بێت بۆ ڕووسیا.

لە بەرامبەردا، بەرپرسێکی ئۆکراینی جەختی کردووەتەوە کە تەنانەت ئەگەر سەرۆک زێلێنسکیش بەو مەرجانە ڕازی بێت، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، چونکە دەستووری وڵاتەکەی ڕێگەی پێ نادات بەبێ بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی گشتی، دەستبەرداری هیچ بستێکی خاکەکەی بێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو لووتکە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی هەینی 15ـی ئاب لە ویلایەتی ئالاسکا بەڕێوەدەچێت.

لەلایەن خۆیەوە، یوری ئۆشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی "چارەسەرێکی درێژخایەن" دەبێت بۆ قەیرانی ئۆکرانیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.