پوتین پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ دوو هاوپەیمانی خۆی دەکات و ترەمپیش سووڕە لەسەر وەستاندنی شەڕی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە شی جینپینگ سەرۆکی چین و نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان ئەنجامدا، پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە وابڕیارە لە کۆبوونەوەکە پرسی راوەستاندنی شەڕی ئۆکراینا تاوتوێ بکرێت.
هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا بە رووسیای راگەیاندبوو ئەگەر بێت و دانوستاندن نەکەن لەگەڵ ئۆکراینا ئەوا پێناسەی گومرگی دەخاتە سەری.
لە هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی دانوستان، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی کرێملینی کرد و لەلایەن سەرۆکی ڕووسیاوە پێشوازی لێکرا، ئەم سەردانە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خێراتر کرد و ڕۆژی پێنجشەممە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە "ڕێککەوتنێکی سەرەتایی" کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا.
ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت، دەبێتە یەکەمین دیداری نێوان پوتین و ترەمپ لەدوای کۆبوونەوەیان لە ژاپۆن لە حوزەیرانی 2019، تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە ڕانەگەیەندراوە.
هێرشی چەکداریی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە مانگی شوباتی 2022 دەستی پێکرد و تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانی کەم دەیان هەزار کەس لە هەردوولا و وێرانکارییەکی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
پوتین پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ پەیوەندی بە دوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.