سەرۆکی شارەوانیی تاران دەڵێ زیاتر لە 550 یەکەی نیشتەجێبوون کە لە جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە بۆ نۆژنکردنەوە نابن و دەبێ سەر لە نوێ دروست بکرێنەوە.
عەلیڕەزا زاکانی، ڕایگەیاند بە گشتی 8800 یەکەی نیشتەجێبوون لە تاران زیانیان بەرکەوتبوو کە لەوانەش 8250 یەکە کە زیانەکانیان کەم بوو یا نۆژەن کراونەتەوە یا پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەیان بەردەوامە.
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی تاران، 550 یەکەی نیشتەجێبوون، زیانەکانیان زۆر قورس بووە و بۆ نۆژەنکردنەوە نابن، دەبێ بە تەواوی بڕووخێنرێن و سەرلەنوێ دروست بکرێنەوە. ئەمەش دوو ساڵ دەخایەنێت.
زۆرترین زیان لە جەنگی 12 ڕۆژەدا بەر ئەو بینایانە کەوتووە کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسانی باڵا و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.