بڕیاره له كۆشكی سپی و به نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا، رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌ڕێوه‌بچێت. میدیاكانی ئه‌مریكاش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه مانگانێكه كار بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌كرێت.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی، ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكی كۆماری ئازه‌ربایجان و نیكۆڵ پاشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا له رێوڕه‌سمێكدا له كۆشكی سپی به‌شداری بكه‌ن و رێككه‌وتنی ئاشتی واژۆ بكه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه "ئه‌م رێككه‌وتنه یه‌كه‌مین رێككه‌وتنه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌دا واژۆ ده‌كرێت و له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا قووڵتر بكه‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ره‌كییشیان له به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی وزەدایه".
به‌گوێره‌ی زانیاریی دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، ئه‌رمینیا به‌نیازه مافی په‌ره‌پێدانی رێڕه‌وێكی ترانزێتی به درێژایی 43 كیلۆمه‌تر به ناوی "رێڕه‌وی تره‌مپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تی" بداته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ده‌بێته هۆی دابینكردنی ده‌ستڕاگەیشتن به رۆژئاوا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی راشا توده‌ی ڤیدیۆی دیداری نێوان عه‌لیێڤ و ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بڵاو كرده‌وه، كه ئاماژه‌یه بۆ هه‌وڵه چڕه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.