ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، مەرجەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی هاوتا ئۆکراینیەکەی له شوێنی خۆیدا نیه و له ئێستا ئامادە نین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆشكی كرێملن رایگه‌یاندووه: پووتین لاری نییه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زێلینسكی ، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان و مه‌رجه‌كان له شوێنی خۆیدا نین بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.
ئه‌مه لەکاتێک دایه زێلینسکی له چه‌ندین لێدوانی‌دا له رۆژانی رابردوو پێداگری لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتكه له‌نێوان خۆی و پووتین كردووه بۆ چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی كێشه‌كانی نێوانیان.
لای خۆیه‌وه كۆشكی كرێملن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پوتین نیازی ئه‌وه‌ی پیشان داوه كه هیچ ناڕەزایەتییەكی نییە بەرامبەر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زێلینسكی و رایگه‌یاندووه، ئەگەری هەیە ئه‌وه رووبدات، بەڵام دەبێت هەندێک مەرج جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.
پووتین ده‌شڵێت: بەداخەوە هێشتا دوورین لەو مەرجانەی كه وا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ زێلینسكی ئه‌نجام بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.