دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگهیاند، دوای کۆبوونەوەکانی ئەمهریکا - رووسیا لە مۆسکۆ، ئەگەری زۆره له ئایندهیهكی نزیكدا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سهرۆكی رووسیا کۆببێتهوه.
ئهمرۆ پێنجشهممه 7ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه: لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپیدا کە تیایدا وەبەرهێنه نوێیەکانی ئەپڵ لە ئەمهریکا ئامادهی بوونه دۆناڵد ترهمپ، هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی رووسیا-ئۆکراینا کردووه .
ترەمپ باسی لەوەش کردووه، خوازیارە هەرچی زووە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کۆتایی پێبێت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ زۆر بەرهەمداربوونه و هەوڵەکانی لەم رووەوە درێژەیان دەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین لە ئایندەیەکی نزیکدا، ترەمپ رایگەیاندووه: "بەڵێ ئەگەری ئەنجامدانی ئەمە زۆرە. هێشتا بڕیارمان نەداوە لە کوێ دەبێت. رێگاکە درێژە، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.