سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 92 ساڵەی کۆمەڵکوژیی سێمێڵ لە لایەن ڕژێمی شاهانەی عێراقەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و داکۆکیی لە پاراستن و بڕەودان بە کولتووری فرەیی و پێکەوە ژیان کردووەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ له یادی ٩٢ ساڵه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا، سڵاو بۆ گیانی قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی ١٩٣٣ له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئه‌وسای عێراق"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە "له‌م یاده‌دا، داکۆکی له پاراستن و بره‌ودان به کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ین و هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به لانه و نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.