منداڵێک بۆماوەی 16 کاتژمێر لەناو بیرێکی 50 مەتر قووڵدا گیری خوارد و دواتر لەلایەن تیمێکی فریاگوزاری بە سەلامەتی دەرهێنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، لە گوندی کۆرمەزاتی سەر بە شارۆچکەی گرێ سپی، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بە ناوی "عەلی ساڵح عەبدی" کەوتە ناو بیرێک بە قوڵی 50 مەتر و دوای 16 کاتژمێر لە کەوتنەخوارەوەی رزگار کرا.
منداڵەکە بە رەچەڵەک کوردە، لە کاتی سەردانێکی خێزانیدا کەوتبووە ناو بیرەکەوە.
تیمی فریاگوزاری توانیان پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکە دروست بکەن و ئاو و خواردنی بۆ ڕەوانە بکەن.
دواتی 16 کاتژمێر تیمی فریاگوزاری توانیان بە سەلامەتی لەناو بیرەکە دەری بهێنن.
هەوڵەکانی رزگارکردن بە درێژایی شەوەکە بەردەوام بوون و هاووڵاتییەکی زۆر لە ناوچەکە بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵە کۆبوونەوە و نزای سەلامەتییان بۆ دەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.