بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات سبەی هەینی، 8ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئاب.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.