بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بۆڕی ئاوی ئیفراز3 کە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو شکابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چاک کراوەتەوە و ئاو گەیشتووەتە ناو عەمباری ئاو.
ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە بەرواری ٢٠٢٥/٨/٦ کاتژمێر سێی دوای نیوەرۆ بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ جۆری GRP شکا، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر گەیشتن و لەبەرەبەیانی رۆژی ٢٠٢٥/٨/٧ بۆڕییەکە چاک کرایەوە و ئاو گەیشتەوە ناو عەمباری ئاو و داوای پڕبوونی عەمبارەکە ئاو دەگاتە هاووڵاتیان ".
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی ئاوی هەولێرە کە ئاوی نزیکەی سەدا 40ی گەڕەکەکانی شارەکە دابین دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.