Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: لە غەزە زیاتر لە 14 هەزار و 800 کەس پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی پسپۆڕە

کوردستان TV
100%

زیاتر لە 14 هەزار و 800 کەس لە غەزە هاوکاریی پزیشکیان پێویستە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوا دەکات رێگری نەکرێت لە پاڵپشتیکردنی پزیشکی بۆ ناوچەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسوس بەرێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: زیاتر لە 14 هەزار و 800 کەس پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەیە و ئەگەر بە زووترین کات هاوکاریی پزیشکییان پێ نەگات و لە لایەن دکتۆری پسپۆڕەوە نەبینرێن، ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

تێدرۆس ئەدهانۆم لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی توانیویەتی چارەسەری 15 منداڵ بکات کە دۆخی تەندروستییان لە مەترسیدا بووە، هەروەها چارەسەری بۆ زیاتر لە 42 کەسی دیکەشیان کردووە و مەترسی لەسەر گیانیان نەماوە.

دوێنێ چوارشەممەش رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی کەرتی غەزە هۆشداری دا و گوتی ئەو ئاوە تەواو ژەهراوییەو بۆ خواردنەوە شیاو نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.