لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر، سێ هاووڵاتی کوژران، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەینراوێکدا وردەکاریی ڕووداوەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:30ـی خولەکی ئەمشەو چوارشەممە، ڕێکەوتی 6ـی ئابی 2025، لە وێستگەیەکی بەنزین لەسەر شەقامی کۆیە، لەنێوان کارمەندێکی وێستگەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلێکدا دەمەقاڵێ دروست بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیهنراوەکە: دواتر کارمەندەکەی وێستگەی بەنزین تەقەی کردووە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی کوژراون، کە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە و هاووڵاتییەکی دیکە بوون.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیهنراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.