ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی كۆیه له شاری هه‌ولێر، سێ كه‌س كوژران.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین: دوو کەس هاتوونەتە بەنزیخانەیەک لەسەر ڕێگەی کۆیە لە هەولێر، دوای ئەوەی ئامادەنەبوون پارەی بەنزین بدەن، لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی بەنزینخانەکە بووەتە دەمەقاڵێیان.
راشیگه‌یاند: دوو کەسەكه هێرشیان کردووەتە سەر کارمەنده‌كه‌ی بەنزینخانەکە، دواتریش کارمەندەكه چووه‌ته ژوورەوە و چەکی هێناوه و دەستدرێژی گولـلەی له هه‌ردوو كه‌سه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان هه‌ردوو كه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌سێكی دیكه‌ش كه له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كه بووه ئه‌ویش گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.