Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:13

لە سووریا دوو كەس دەستگیركران كە بەنیازبوون كەنیسەیەك بتەقێننەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە بەنیازبوون كاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن و كەنیسەیەك لە سنووری پارێزگای تەڕتووس بتەقێننەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند: لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە بە ئۆپەڕاسیۆنێك توانرا دوو كەسی سەر بە گرووپەكانی رژێمی پێشوو دەستگیر بكرێن كە بەڕێگەوە بوون بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە كەنیسەی گوندی خەریبات لە سنووری پارێزگای تەڕتووس.

راشیگەیاند: دوو كەسەكە بەنیازبوون بۆمبی چێنراو لەنێو كەنیسەكە دابنێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بۆمبە چێنراوەكان گیرا.

دوو مانگ بەر لە ئێستا و لە كارێكی تیرۆریستیدا، كەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقێنرایەوە كە بەهۆیەوە 25 كەس گیانیان لەدەست دا و 63 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو كات وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش تەقینەوەی كەنیسەی مار ئەلیاسی ئەنجامداوە.

وێنە: ئەو دوو كەسەی بەنیازبوون كەنیسەكە بتەقێننەوە:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.