سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی جێبەجێکاریی واژۆ کرد کە باجی گومرگی بە ڕێژەی 25% دەخاتە سەر کاڵاکانی هیندستان، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ بەردەوامیی هیندستان لە کڕینی نەوتی ڕووسیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئاب، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی جێبەجێکاریی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی نوێ بە ڕێژەی 25% لەسەر کاڵا و بەرهەمە هیندییەکان واژۆ کرد.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، هۆکاری ئەم بڕیارە وەڵامدانەوەیەکە بۆ بەردەوامیی هیندستان لە کڕینی نەوتی ڕووسیا.
ئەم باجە نوێیەش زیاد دەکرێتە سەر باجێکی دیکەی پێشووتر بە هەمان ڕێژەی 25% کە بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هاوکات، بەگوێرەی بڕیارەکە، باجێکی دیکەش هەیە کە دۆناڵد ترامپ بە "هاوشێوە و دوولایەنە" ناوی دەبات و لە ماوەی 21 ڕۆژی داهاتوودا کاری پێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.