پارێزگای هەولێر مژدە خۆشەكە رادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات كە مانگی 11ـی ئەمساڵ دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند "كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام بە چڕی بەردەوامە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە كۆتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیجیی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گوژمەی 210 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە.
دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی مەوداكەی 22 كیلۆمەترە و 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لە خۆی دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.