دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی سێ بۆڕی یه‌كه‌م و دووه‌م شكاوه و تا ئێستا كۆنتڕۆڵی شكانه‌كه نه‌كراوه و ئاوێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئابی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو پرۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ كه كاتی خۆی ئیتاڵییه‌كان دروستیان كردووه، بۆڕی سه‌ره‌كی له شوێنی پاڵاوتنی ئاوه‌كه شكاوه كه توانای پاڵاوتنی 10 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه..
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی به‌هێزی و زۆری ئاوه‌كه شورای پاڵاوگه‌كه‌ش رووخاوه و تا ئێستا هۆكاری شكانه‌كه روون نه‌بووه‌ته‌وه و ئاوێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه كۆبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.