ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری له تازه‌ترین ئاماریدا ده‌ڵێت: دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی له عێراق تا ئێستا 31 هەزار و 452 كەس كە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە ئازادكراون.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئاماری نوێی سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016 ئاشكراكردووە و ئاماژەی بەوە داوه: كۆی ئەو كەسانەی لە زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن بە پێی ئەم یاسایە ئازادكراون گەیشتووەتە 31 هەزار و 452 كەس.
روونیشی كردووه‌ته‌وه: ئەو كەسانەی كه به‌ر ئازادكردنی لێبوردنی گشتیی كه‌وتوونه بریتین له، تۆمەتبارەكان كە فەرمانی دەستگیركردن یان داواكردنیان بۆ دەرچووە، ئەوانەی بە كەفالەت و ئەوانەی بە غیابی سزا دراون، كه ژماره‌یان گەیشتووه‌ته 12 هەزار و 8936 كەس.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه: بڕە پارەیه‌ک له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی به‌ندكراوه‌كان به یاسای لیبوردنی گشتی وه‌رگیراوه كه كۆی گشتی (27,808,576,458) دینار بووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.