Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: پێویستە سەرۆکی ئەرکان بڕیارەکانی حکوومەت جێبەجێ بکات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوا لە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان دەکات فەرمانەکانی حکوومەت جێبەجێ بکات و دەڵێت، حەماس هاووڵاتییانی شارەکە برسی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە: "پێویستە لەسەر سەرۆکی ئەرکان، ئەوەی پێی دەگوترێت جێبەجێی بکات، مافی خۆیەتی رای خۆی لەسەر دۆخەکە بڵێت بەڵام پێویستە لەکۆتاییدا فەرمانەکان جێبەجێ بکات".

بە گوتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، حەماس چەندین جار ئاگادار کرایەوە بارمتەکان ئازاد بکات، بەڵام ئەوان گوێ ناگرن بۆیە پێویستە بە تەواوی دەست بەسەر غەزەدا بگرین و حەماس لەناو ببەین.

یسرائیل کاتز دەڵێت، حەماس وێنایەکی ناشیرینی ئێمەی پێشانی جیهان داوە گوایە ئێمە هاووڵاتییانی مەدەنیی غەزە ئازار دەدەین بەڵام راست نییە؛ ئەوە خۆیانن دەست بەسەر هاوکارییە مرۆییەکاندا دەگرن و خەڵکی شارەکە برسی دەکەن.

ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بچووکی ئەمنی بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دژی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر غەزە وەستایەوە و گوتی هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی، ئەمەش گرژیی زۆری لە نێوان وەزیرەکان لێ کەوتەوە و داوایان کرد فەرمانەکانی حکوومەتی ئیسرائیل جێبەجێ بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.