Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:04

زانایەکی ئەتۆمیی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە درا

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، کەسێکیان لە سێدارە داوە کە فەرمانبەری شوێنێکی گرینگ و هەستیار بووە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئسیرائیل لە سێدارە دراوە.

ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، دسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند  ئەمرۆ کەسێکیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و کەسێکی دیکەشیان بە تۆمەتی ئەندامەتیی داعش لە سێدارە داوە.

ئاژانسی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە بێ ئاشکراکردنی ناوی ئەم دووکەسە ڕایگەیاند یەکێکیان فەرمانبەری شوێنێکی گرینگ و هەستیار بووە.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، کاناڵی "خەبەرنامەی ئەمیرکەبیر" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلگرام ئاشکرای کرد، یەکێک لەو لەسێدارە دراوانە کە ناوی "رووزبێهـ وادی" بووە، زانایەکی ئەتۆمی و دوکتۆرای ئەندازیاریی ئەتۆمی بە پسپۆڕیی ریاکتۆر بووە و لە زانکۆی ئەمیرکەبیری تاران خوێندنی تەواو کردووە.

ناوبراو ئەندامی "توێژینگەی زانستی و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی" سەر بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بوو.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاندووە "کۆکردنەوەی و ناردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان" بەشێک لە هاوکارییە بەربڵاوەکانی ئەو کەسە لەگەڵ ئیسرائیل بووە و زانیاریشی لەسەر یەکێک لە زانایانی ئەتۆمیی ئێران کە لە جەنگی 12 ڕۆژەدا کوژرا، دابوو بە دەزگای هەوڵگرایی ئیسرائیل.

کەسی دووهەمیش کە ئەمڕۆ لە سێدارە درا ناوی "مەهدی ئەسغەرزادە" بووە و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە بە ئەندامەتیی داعش تۆمەتبار کراوە.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێ ناوبراو لە سووریا و عێراق ڕاهێنانی سەربازیی پێ کراوە و بە نیازی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە ناو ئێراندا بووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێراقن لە دوای جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل تا ئەمڕۆ لانیکەم 10 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە داوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.