بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنیا لە ناوچە شاخاویەکان پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات سبەی پێنجشەممە، 7ـی ئاب، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە،6ـی ئاب.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.