Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:41

لە دەربەندی رانیە ئافرەتێک خنکا

کوردستان TV
100%

ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵ لە دەربەندی رانیە خنکا و بەرگریی شارستانیی راپەڕینیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە مەلەکردن بەدوور بگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە گوندی مەنداوە ئافرەتێک لەکاتی مەلەکردن نوقم بوو و خنکا.

ئافرەتەکە ناوی "دالیا شەماڵ عەلی"ە تەمەنی 22 ساڵە و خاوەنی منداڵێکە؛ لەکاتی چوونە ناو ئاو لەگەڵ سێ ئافرەتی دیکە، لەناکاو نوقم بوون و سێ ئافرەتەکەی دیکە رزگاریان بووە و تەنها دالیا خنکاوە و لەلایەن تیمێکی بەرگریی شارستانیی راپەڕینەوە تەرمەکەی لە ئاو دەرهێنراوە.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاماژەی بەوە کردووە، ئافرەتەکە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە گەشت و بە مەبەستی مەلە کردن چوونەتە ناو ئاو و ئەم کارەساتەی لێ دروست بوو.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییان و داوای کردووە خۆیان لە مەلە کردن بەدوور بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.