کۆنسوڵی میسر لە هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی کەناڵەکانی تۆڕی میدیایی کوردستان کۆبووەوە و سەبارەت بە هەماهەنگیی ڕاگەیاندن و بواری ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی سەرجەم بوارەکان لەنێوان دوولادا گفتوگۆیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە 5ـی ئابی 2025، مەحموود فارووق عامر کۆنسوولی میسر لە هەولێر، سەردانی تۆڕی میدیایی کوردستانی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ نینۆس نمرود سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەرانی کەناڵەکانی شەمس، کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی، سەبارەت بە هەماهەنگیی ڕاگەیاندن و بواری ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی سەرجەم بوارەکان لەنێوان دوولادا، بە تایبەتیش لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میسری و هەرێمی کوردستان و توندوتۆڵکردنی زیاتری پەیوەندیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاند لەنێوان میسر و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان کرد.
کۆنسوڵی میسر خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە هەبوونی دامەزراوەیەکی وەها فراوانی ڕاگەیاندن لە کوردستان و هەوڵدان بۆ ناساندنی ژیان و کلتوور و مەسەلەی کوردستان بە جیهانی عەرەبی لەلایەن کەناڵە عەرەبییەکانی تۆڕی میدیایی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.