Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 06:09

کۆتایی ئەمساڵ بەشێک لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی وکوردستان ڕایگەیاند کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی پرۆژەکە دەکرێتەوە.

پرۆژەی ستراتیژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی درێژییەکەی 34 کیلۆمەترە و چوار سایدە، پانییەکەشی 62 مەترە و لە دوو سایدی سەرەکیی 21 مەتری و دوو سایدی خزمەتگوزاریی 10 مەتری پێک هاتووە.

پێکهاتەی پرۆژەکە  7 یەکتربڕی گەورە، 5 ئەندەرپاس، ئۆڤەرپاسێک و پردێک بە درێژیی 500 مەتر لەسەر چەمی تانجەرۆ لەخۆ دەگرێت.

ئێستا 27 کیلۆمەتری پرۆژەکە قیرتاو کراوە و کارکردن لە چینی کۆتایی بەردەوامە، لە کۆتایی ئەمساڵیشدا بەشی تاسڵوجە - تانجەرۆ کە 21 کیلۆمەترە دەکرێتەوە.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و دەستی کاری ناوخۆیی بە باشترین کوالێتی دروست دەکرێت.

جگە لەوەی ئەو شەقامە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پرۆژەکانی ڕێگاوبان لە سلێمانی کە کاریگەریی لەسەر گەشەکردن، بەرەوپێشچوونی ئابووریی ناوچەکە دەبێت؛ هاوکات سیمایەکی نوێ بە شارەکە دەدات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و کارئاسانیی زیاتر بۆ شۆفێران دەکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.