بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداریی شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی تابلۆ سلێمانی دەکاتەوە، کە لەمەودوا دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی باجی ساڵانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئاب، لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتییان، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری 10ـی ئابی 2025، مامەڵەی وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تابلۆ سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئەو مەبەستە، هاتوچۆی گەرمیان داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.