Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 15:58

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمووز دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مووچەی مانگی 7ی هێزی پێشمەرگە گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ ٥ی ئابی ٢٠٢٥ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 7 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتىی گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى)، لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٧ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "لەم مانگەدا، نزیکەی 74000 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی کردووەتەوە "سەرچاوەی یەکانەی فەرمی بۆ هەموو هەواڵ و زانیارییەکانی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگە، تەنها ماڵپەری فەرمی و سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە. بۆیە هەر هەواڵ و زانیارییەک لە هەر پێگەیەکی تری میدیایی بڵاوبکرێتەوە  متمانەی پێ ناکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ بەرپرسیاریەتیێک لە زانیارییە هەڵەکان هەڵناگرێت کە لە کەناڵەکانی ترەوە بڵاو دەکرێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.