Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

پارێزگای دهۆک هەواڵی لادانی مامۆستایەکی ئایینی ڕەت کردەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگای دهۆک لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە لادانی مامۆستایەکی ئایینی دەکەن لە سنوورەکەیان و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و بە مەبەستی تایبەت بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەم هەفتەیەدا سەبارەت بە لادانی مامۆستایەکی ئایینی لە شاری دهۆک بڵاوبوونەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: "بابەتی لادانی مامۆستایەکی ئایینی لە شاری دهۆک، لەلایەن هەندێک پەیج و کەناڵەوە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان، کراوەتە بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی ئیدارەی پارێزگای دهۆک".

پارێزگای دهۆک دەڵێت، هیچ بنەمایەکی ڕاستی بۆ لادانی ئەو مامۆستایە لە وتاربێژی لەلایەن ئیدارەی پارێزگا و هیچ دامەزراوەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆکەوە نییە.

پارێزگای دهۆک، داوا دەکات هەموو لایەک پیشەییانە و ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکاندا بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بە دوور بگرن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.