سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەحرێن لە عێراق، کۆبوونەوە و جەختیان لە ىڕەودانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان کردەوە.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی بەحرەین له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بەحرەینیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سەر خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه و هاوڕا بوون که سوود له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.
باڵیۆزی بەحرەین وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خدانی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی بەحرەین له هه‌ولێر کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رەکانی دیکه‌ی دیداره‌که بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.