دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای تێسلا پەکێجێکی نوێی پاداشت بە بەهای نزیک 29 ملیار دۆلاری بۆ ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەریی گشتیی کۆمپانیاکە پەسند کرد.
کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند ئەم پەکێجە کە 96 ملیۆن پشکی کۆمپانیاکە لەخۆ دەگریت و وەک "هەنگاوێکی سەرەتایی" و "پاداشتێک لە ڕووی نیازپاکییەوە"یە، هەوڵێکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پاداشتە 50 ملیار دۆلارییەی لە ساڵی 2018دا پەسند کرا بەڵام ساڵی رابردوو بە بڕیاری دادگایەکی ئەمریکا هەڵوەشایەوە.
ئامانجی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای تێسلا لە پەسندکردنی ئەم پاداشتە، ڕاگرتنی ئیلۆن ماسک وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکەیە. ماسک بە مەرجێک دەتوانێ ئەم پەکێجە وەربگرێت کە ماوەی دوو ساڵی دیکەش لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دادگای پێداچوونەوەش، پەکێجە 50 ملیار دۆلارییەکەی بۆ نەگەڕێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.