بەگوێرەی تۆژینەوەیەك كە پسپۆڕێكی فیزیایی لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكا ئەنجامیداوە، هۆشداری دراوە لە روودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە چەند وڵاتێكی جیهان، بەڵام كات و ساتی روودانی بوومەلەرزەكان دیاری نەكراون.
ریچارد كۆردارۆ كە پسپۆڕێكی ئەمەریكییە لە زانكۆی ئەریزۆنا دەڵێت: بەهۆی كاریگەری وزەی كارۆموگناتیسی كە سەرچاوەكەی لە مانگ و خۆرەوەیە، پێشبینی دەكرێت تێكچوونی جیۆلۆزی لەسەر چینەكانی گۆی زەوی دروست ببێت و ببێتە هۆكاری دروستبوونی بوومەلەرزە.
دەشڵێت: ئەم تێكچوونە جیۆلۆجی و دروستبوونی بوومەلەرزەیە زیاتر مەترسی روودانی لە هەریەك لە وڵاتانی مسڕ، توونس، جەزائیر، توركیا، یۆنان و ئیتاڵیا و بەشێك لە وڵاتانی نزیك دەریای سپی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا هەیە.
ئەم پسپۆڕەی زانكۆی ئەریزۆنا وادەی ئەگەری روودانی بوومەلەرزەكانی دیاری نەكردووە، بەڵام پێشبینی كردووە بوومەلەرزەی بەهێز و مەترسیداربن.
وڵاتانی نزیك لە دەریای سپیی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا دەكەونە سەر پلێتە تەكتۆنییە سەرەكییەكانی زەوی، لەم ناوچانە زۆرجار جولان و خزینی پلێتەكان روودەدەن و دەبنە هۆكاری دروستبوونی بوومەلەرزە هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵانی رابردوو لە وڵاتانی توركیا و سووریا و مەغریب و چەند وڵاتێكی دیكە روویان دا كە بوونە هۆكاری گیانلەدەستدانی هەزاران كەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.