Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 02:58

ترەمپ جێگیرکردنی دوو ژێردەریایی لە نزیک رووسیا پشتڕاست کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا وەک وەڵامێک بۆ مێدڤێدێڤ، جێگیرکردنی  دوو ژێردەریایی ئەتۆمی  لە نزیک ڕووسیا پشتڕاست کردەوە.

 

ڕۆژی دووشەممە، 4ـی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: فەرمانم بەجێگیرکردنی دوو ژێردەریایی ئەتۆمی کردبوو لە نزیک خاکی ڕووسیا،  ئێستا لە "شوێنی گونجاودان"، ترەمپ ئەم هەنگاوەی بە وەڵامێک بۆ هەرەشەکانی ئەم دواییەی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ناوبرد.

 

دۆناڵد ترەمپ، پێش بەڕێکەوتنی لە ویلایەتی نیو جێرسی، ڕایگەیاند: "ژێردەریاییەکان لەو ناوچەیەدان کە دەبێت لێی بن"، بەڵام شوێنی وردی جێگیرکردنەکەی  ئاشکرا نەکرد.

 

ئەم جوڵە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "نیوزماکس" ئاماژەی بەوە کردبوو کە ژێردەریاییەکان لە شوێنێکی نزیکتر لە ڕووسیا جێگیر دەکرێن، کە وەک پەیامێکی تۆقاندنی سیاسی و سەربازی لێکدرایەوە.

 

گرژییەکە لە 28ـی تەمووز دەستی پێ کرد، کاتێک مێدڤێدێڤ لە پلاتفۆرمی "ئێکس" هۆشداریدا کە هەڕەشەکانی ترەمپ، بەتایبەت لەبارەی چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکرایناوە، دەکرێت ببێتە هەنگاوێک بەرەو جەنگێکی گشتگیر. ناوبراو نووسیبووی: "پێویستە ترەمپ لەبیری نەچێت کە هەر ئاگادارکردنەوەیەکی کۆتایی، هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاشتیی جیهان".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.