رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئیستا رێككه‌وتنی شنگال وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و خوازیارین كه شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی شنگالییه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئاب، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی رێوڕەسمی 11ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کە لە دهۆک بەڕێوەچوو رایگەیاند: گۆڕانی دیمۆگرافی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی شنگال دروست كردووه و وای كردووه له مه‌ترسی گه‌وره‌دا بن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ رۆژنامه‌نووسان زیاتر گوتی: كه ده‌ڵێن مه‌ترسی دیمۆگرافی دروست بووه له‌سه‌ر شنگال واته رێككه‌وتنی شنگال وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیواخوازین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی فیدال به جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال پاداشتی ئازار و قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال بده‌نه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشی كرد: ''ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندین بەو رێککەوتنە، بەڵام بەداخەوە هەندێک بۆچوون هەن کە حەز ناکەن ئاوەدانی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ شنگال، بۆیە هێشتا ژمارەیەک گرووپی چەکداری له دەرەوەی یاسا لەوێ جێگیرن.''
له دوماهی قسه‌كانیدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان گوتی: لەنێوان ئێمە و حکوومەتی فیدراڵی دەستوور هەیە، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دەستوور و یاساکان جێبەجێ بکرێن".
راشیگه‌یاند: " دەبێ مافی مووچەخۆران دەستەبەر بکرێت و کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان بهێنرێت.''
له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: '' له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی ئێستا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كان لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و لە کارەکانیان بەردەوامن، بۆ ئەوەی روونبکرێتەوە ئەو درۆنانە سەر بە کامە گرووپن.''
رێبەر ئەحمەد نه‌شیشارده‌وه، ''بۆ ئێمە و دامەزراوە حکوومیی و ته‌ناهییه‌كانی حکوومەتی فیدراڵی روونه کە ئەو گرووپ و لایەنانە کێن کە لەم جۆرە درۆنانەیان هەیە و پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستانیان کردووە.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.