Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 21:54

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 3ی ئابی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوکا کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر کرد و لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست.

 سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە شارستانیەتی گەلی ژاپۆن خزمەتێکی گەورەیان بە کۆی مرۆڤایەتی گەیاندووە و لەم ڕووەوە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و ئامادەیی و پاڵپشتیی خۆی و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژاپۆن نیشاندا.

لە بەرانبەردا کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە وەک کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت و جەختی کردەوە کە حکوومەت و گەلی ژاپۆن بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و بایەخدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.