سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی سیمای شار و شه‌قامه‌كان و چوارریانه‌كان له رێگه‌ی تیمێكه‌وه ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ریكلام و پۆسته‌ره بازرگانیانه‌ی كه به‌شێوه‌ی نا یاسایی و بێ به‌رنامه هه‌ڵواسراون.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئاب، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی تیمێكه‌وه شاره‌وانی چوار هه‌ڵساوه به لێكردنه‌وه‌ی هه‌موو ریكلام و پۆسته‌ره بازرگانییه‌كان كه كۆمپانیا و زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی رێگاپێدان و رێنماییه‌كان هه‌ڵیانواسیووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، زۆرینه‌ی ریكلامه‌كان هی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا و زانكۆ ئه‌هلییه‌كانن كه له ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و چوارریانه‌كاندا هه‌ڵیانواسیووه.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵواسینی ئه‌م ریكلامانه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه یاساییه‌كان ئه‌وا به‌دڵنیایی رووبه‌رووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.