وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
ڕۆژی یەک شەممە 3ی ئابی 2025، بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
ناردنی لیستی مووچەی مانگی مانگی تەمووز بۆ بەغدا لە کاتێکدایە کە حکوومەتی فیدراڵ بە پاساوی جۆراوجۆر هێشتا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیشی نەناردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.