کۆمپانیای دۆیچە بانی ئەڵمانی رایگەیاند کە سێیەم هێرشی سووتاندن لەم هەفتەیەدا هێڵی شەمەندەفەری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیای کردە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوەی دوو ئاگرکەوتنەوە لە رۆژئاوای ئەڵمانیا کە بووە هۆی پچڕانی گەورە له هێلی ئاسنی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆمپانیای دۆیچه بانی ئه‌ڵمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئێوارەی هەینی ئاگرێکی نوێ لە کێبڵێکدا لە هێڵی شەمەندەفەری بارهەڵگر لە شاری هۆهێنمۆڵسن لە ویلایەتی ساکسۆن-ئانهالت کەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی دۆزینەوە سەرەتاییەکانی لێکۆڵەران، ئاگرکەوتنەوەی کێبڵی سه‌ره‌كی هێڵی ئاسنین کارێکی بە ئەنقەست بووە.
کۆمپانیای دۆیچه بانی، پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه، کە ئەو کێبڵانەی چاککردووەتەوە کە بەهۆی دوو ئاگرکەوتنەوەکەی دیکەی هێڵی نێوان دوسلدۆرف و دویسبۆرگەوە زیانیان بەرکەوت بوو له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌وه‌ش وای كردووه هاتوچۆی هێڵه‌كه دەستپێبکاتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یەکەم ئاگرکەوتنەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوەندێکی ئاماژەدان لە نزیک شاری دوسلدۆرف کەوتەوە، هاتوچۆی شەمەندەفەری لەسەر هێڵە قەرەباڵغەکانی ناوچەی پیشەسازی ڕووهر کە باکووری ئەوروپا بە سویسرا دەبەستێتەوە پەکخست.
هه‌روه‌ها ئاگری دووەم ڕۆژی هەینی 1ی ئاب کەوتەوە کە نزیکەی کیلۆمەترێک لە ئاگری یەکەمەوە دوور بووه.
دۆیچە بان ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌وڵه تێكده‌رانه زیانی بە هەزاران سەرنشین گەیاندووە له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
لای خۆیه‌وه، گوتەبێژی پۆلیس بە ئاژانسی "فرانس پرێس "ی راگەیاندووە، به‌دڵنیایی ئه‌م کردەوە تێکدەرانە له‌خۆوه نین و پلان بۆ داڕێژراوه، بۆیه ده‌ستیان به لێكۆلینه‌وه له بكه‌رانی ئه‌و كاره نه‌شیاوه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.