مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، بڕیاری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بە نا پەیوەندیدار ناوزەند کرد و رایگهیاند، تا ئیسرائیل رازی نەبێت دەوڵەتێک بۆ فەلەستین له ئارادا نییه.
ئهمڕۆ ههینی 1ی ئاب ، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ "فۆکس رادیۆ"، كه ئاژانسی "ئهنادۆڵ" ی توركیا بڵاویكردووهتهوه، ماركۆ روبیۆ هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و رایگهیاند، وڵاتانی ئهوروپا دهست بۆ كارێك دهبهن كه نا پهیوهندیداره به ئهوان، له نموونهی داهاتووی سیاسی فهلهستین.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیاری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا کە ئایا ئەمهریکا چۆن لەو هەنگاوە دەڕوانێت؟" روبیۆ رایگەیاندووه: "ئەمە هەنگاوێکی نا پەیوەندیدارە بۆ ئهوان و هیچ واتایەکی نییە''.
روبیۆ جەختی لەسەر پشتیوانیی ئەمهریکا بۆ ئیسرائیل کردەوە و رایگەیاند: "هیچ کامێک لەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەلەستینیان داوە توانای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینیان نییە، تا ئیسرائیل رازی نەبێت، دەوڵەتێک بۆ فەلەستین دروست نابێت''.
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا ماركۆ روبیۆ، بانگەشەی ئەوەی کرد، ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە، نازانن دەوڵەتی فەلەستین لە کوێ دەبێت و کێ بەڕێوەی دەبات گوتیشی: رهنگه له داهاتوودا ئەم بڕیارە پێچەوانە ببێتهوه.
ههر له دیمانهكهی فۆكس رایدۆدا، روبیۆ ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەلەستینیان داوە تۆمەتبار کرد بەوەی لەگەڵ حەماس کار دەکەن و دهڵێت: "لە کۆتاییدا لایەنگری بۆ حەماس لایەنگرییه بۆ دەوڵەتی فەڵەستین، واتە ئێوە خەڵاتێکیان پێدەبەخشن''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.