ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو ویلایه‌تی نیۆیۆڕك و نیوجێرسی له ئه‌مریكا باری له‌ناكاوی هۆشدارییان راگه‌یاندووه به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه.
له سه‌ره‌له‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه بارینی بارانێكی به‌خوڕ له هه‌ردوو ویلایه‌تی نیۆیۆڕك و نیوجێرسی ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه له هه‌ندێك شوێن و ناوچه لافاو دروست ببێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتییان و داوایان لێ كردوون، ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌شناسی ئه‌مریكا پێشبینی كردووه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی بارانبارین هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه بگرێته‌وه و رێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو زیاتر ببێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بڵاویان كردۆته‌وه، له ئه‌نجامی زۆری باران و لافاوه‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك شاری نیۆیۆڕك دۆزراوه‌ته‌وه كه مندڵێكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.