وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاشكرای كرد، ته‌نیا شه‌وی رابردوو سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی له چه‌ند شوێنێكی جیاوازدا 60 درۆنی ئۆكڕاینی بخاته خواره‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو تاكو كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سیسته‌می به‌رگریی وڵاته‌كه‌مان توانیویه‌تی 60 درۆنی ئۆكڕاینی بخاته خواره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئۆكڕاینا سه‌بارت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی سوپای رووسیا رایگه‌یاند، 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 159 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تێلیگرام) هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: تیمه‌كان له ناوچه‌ی سڤیاتوشینسكی تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێو خانوو و شوێنه نیشته‌جێكانی هاووڵاتییان كاریان كردووه و توانیویانه 10 ته‌رمی دیكه له‌ژێر داروبه‌ردووی خانووه‌كان ده‌ربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.