دایکێکی گەرمیانی کە هەشت کوڕی بەر شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان کەوتبوون و 37 ساڵ بوو چاوەڕێی گەڕانەوەیان بوو، کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 31ی تەمووزی 2025، "شەمسە حسێن"، هاوژینی ڕەحیم مەحموود، کە دایکی هەشت کوڕی ئەنفالکراو بوو، لە گوندی لفتی ئاغای ناوچەی داوێی گەرمیان کۆچی دوایی کرد.
دایە شەمسە لە ماوەی 37 ساڵی ڕابردوودا چاوەڕوانی گەڕانەوەی کوڕەکانی بوو و سەرئەنجام بەو خەمەوە سەری نایەوە.
ناوی هەشت کوڕە ئەنفالکراوەکەی شەمسە حسێن:
شەلال رەحیم مەحموود
عەبدول رەحیم مەحموود
خورشید رەحیم مەحموود
کەریم رەحیم مەحموود
جەلال رەحیم مەحموود
رەشید رەحیم مەحموود
فواد رەحیم مەحموود
فازڵ رەحیم مەحموود
لە شاڵاوەکانی ئەنفال لە ساڵی 1988دا کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بەڕێوە چوون، لە 8 قۆناغدا 182 هەزار هاووڵاتیی کورد گوازرانەوە بۆ بیابانەکانی باشوور و ناوەراستی عێراق و لەوێ کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران. بەشێکی زۆری قوربانییەکان دانیشتووی ناوچەی گەرمیان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.