سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباوری پێکهاتەکان و شاندی یاوەری، جەختی لەسەر پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پاراستن و بڕەودان بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی لە نێوان تەواوی پێکهاتە کوردستانییەکاندا کردەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/31 نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازيی له ئايدن مه‌عرووف، وه‌زيری هه‌رێم بۆ کاروباری پێکهاته‌کان و شاندێکی ياوه‌ری کرد و له ديدارێکدا، دۆخی پێکهاته‌کان و هاوبه‌شی و به‌شدارييان له ژيانی سياسی و کارگێڕيی هه‌رێمی کوردستاندا تاوتوێ کرا.
نێچيرڤان بارزانی پابه‌نديی هه‌رێمی کوردستانی به پاراستن و بڕه‌ودان به کولتووری پێکه‌وه‌ژيان و يه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌يی له‌نێوان ته‌واوی پێکهاته کوردستانييه‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکیی له هاووڵاتيبوون و ماف و ئه‌رکه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کان کرد.
لای خۆيه‌وه ئايدن مه‌عرووف، وێڕای ده‌ربڕينی ستايش و پێزانينی پێکهاته‌کان بۆ کولتووری پێکه‌وه‌ژيان له هه‌رێمی کوردستان، جه‌ختی له ڕۆڵ و هاوبه‌شی و به‌شداريی پێکهاته‌کانی گه‌لی کوردستان له هه‌موو کايه‌کانی ژياندا کرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.