Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:08

سووریا: بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین و ئاواتەخوازین ڕووسیا لە پاڵمان بێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە قۆناغێکی سەخت و پڕ لە ئاڵنگاریدا تێدەپەڕێت و ئاواتەخوازە ڕووسیا لەم بارودۆخەدا پشتیوانیان بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تەمووز، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە قۆناغێکی سەخت و پڕ لە ئاڵنگاریدا تێدەپەڕێت و ئاواتەخوازە ڕووسیا لەم بارودۆخەدا پشتیوانیان بێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا، راشیگەیاند: ''سووریا چاوەڕوانی دامەزراندنی پەیوەندییەکی دروست و پتەوە لەگەڵ ڕووسیا، کە لەسەر بنەمای هاوکاری و ڕێزی دوولایەنە بێت''، هەروەها وتیشی ''هەندێک حکوومەت هەن کار بۆ تێکدانی پەیوەندیی نێوان سووریای نوێ و ڕووسیا دەکەن''

شەیبانی لە کۆبوونەوەکەدا وتیشی: ''ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی سووریای نوێ بکەین و دەمانەوێت پەیوەندییەکی دروست لەگەڵ مۆسکۆدا دەست پێ بکەین و ئاواتەخوازین ڕووسیا لەم ڕێڕەوە نوێیەدا لە پاڵمان بێت''.

وەزیری دەرەوەی سووریا، سەبارەت بە باروودۆخی ناوەخۆی سووریاش ڕایگەیاند: ''لە 8ـی کانوونی یەکەمەوە، کارمان لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی سیاسی کردووە و توانیومانە پارێزگاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەین''.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.