بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تەمووز، بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی، 1ـی ئاب، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە،31ـی تەمووز
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.