سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆ بوونەوە و دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و په‌لامار و جووڵه‌کانى داعشیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها باسیان له پێويستيى کاراکردنى زياترى هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى يه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و چاکسازى له وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه کرد.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 2025/7/31 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ کيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێکى ياوه‌رى کرد.
له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا که وه‌زير و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و کونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريکا له هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که داعش هێشتا مه‌ترسييه‌کى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا به‌تايبه‌تى، بۆيه پێويسته هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کان هاريکارى و هه‌ماهه‌نگى بکه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان و هه‌موو هاوکارييه‌ک بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى يه‌کجاريى هێزه‌کانى له سووريا و عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌واميى ئه‌رکى هێزه‌کانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان به پێويست زانى.
هه‌ردوولا داکۆکييان کرده‌وه که کورد و پێکهاته‌کان له سووريا ده‌بێ هاوبه‌شێکى کاراى ئێستا و داهاتووى وڵات بن، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته و کاريگه‌رييه‌کانى به‌سه‌ر سه‌قامگيريى وڵاتانى ناوچه‌که‌وه، په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.